كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چه‌ند كه‌س له هاوكاره‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ١١مین ڕۆژی به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، به‌دوای سكاڵای ئه‌م شاره‌دارییه، ٧ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٤ كاتژمێر ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان به قه‌راری وه‌سیقه و به دانانی فیشی حقووقی ئازاد كران. ناڕازییان له‌مباره‌وه ده‌ڵێن: له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و هیچكه‌سیش هه‌تا ئێستا، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.