به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی ته‌عتیل كراوی قه‌ندی یاسووج ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به دره‌نگ كردن له وه‌رگرتنه‌وه ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره له خاوه‌ن كاری پێشوو، له به‌رامبه‌ر بانكی تیجاره‌ت له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه له‌ئاست ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ته‌عتیل بوونی كارخانه ناڕازیین. ده‌شڵێن: ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم ده‌نگی به ته‌عتیل بوونی كارخانه‌ی قه‌ندی یاسووج داوه، به‌ڵام هێشتا بانكی تیجاره‌ت له ڕاده‌ست كردنی ئه‌م كارخانه‌یه دوو دڵه. كرێكارانی ناڕازیی له كۆتاییدا ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری خستنه‌وه‌گڕی هه‌رچی خێرای ئه‌م كارخانه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كارن.