كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی رووستایی خوزستان و ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به تێكه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٥٠ كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هواز به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی خوزستان، له‌ئاست تێكه‌ڵ كردنه‌ویه ئه‌م شیركه‌ته له‌گه‌ڵ شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕوستایی خوزستان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان ده‌ڵێن: له ئه‌گه‌ری تێكه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو شیركه‌ته كه پاره‌یه‌كی زۆر به په‌یمانكاران، سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و كرێكاران و كارمه‌نده‌كانی قه‌رز داره، ئه‌م كێشه‌ی درز ده‌كاته ناو شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌هوازیش و ئه‌مه‌ش ئه‌منییه‌تی كاری ئه‌وان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.