كرێكارانی شیركه‌تی به‌رقی ئابادان و ماهشه‌هر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته له ئۆستانی خووزستان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م كرێكارانه له ئاست باروودۆخی تازه‌ی كار كه تێیدا مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت و وه‌زعێكی ناله‌باری بۆ خوڵقاندوون، ناڕازین. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان له نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانی مانگی خاكه‌لێوه كردووه.