
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، كرێكارانی مه‌عده‌نی زێری ساریگونی قوروه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو كه‌س له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م دوو كرێكاره به‌دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست ده‌ركرانی كرێكارانی مه‌حه‌للی له مه‌عده‌ن، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌وته‌ی ناڕازییان، كاربه‌ده‌ستان له گوندی “زه‌ردكێو” به‌ڵێنیان دا كه كه‌سانی مه‌حه‌للی له‌سه‌ر كار دامه‌زرێنن، به‌ڵام ئێستا به بیانووی پڕوپووچ، ٢٠ كه‌س له كرێكارانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه. كرێكارانی مه‌عده‌نی زێری ساریگونی به به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد سه‌ره‌ڕای داواكاری بۆ گه‌ڕنه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، خوازیاری ئازاد كرانی ئه‌م دوو كرێكاره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ش بوون.
