كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر به نوێنه‌رایه‌تیی له باقی هاوكاره‌كانیان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ئه‌وان به نوێنه‌رایه‌تیی له ٥٠٠ كه‌س له شۆفییرانی ئه‌م شیركه‌ته كه ٨ مانگ له خانه‌نشین بوونیان تێپه‌ڕبووه و به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست ئه‌م بارودۆخه، له به‌رامبه‌ر شاره‌درایی تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: ژماره‌یه‌ك له شۆفیر ئۆتوبووسه‌كان و كرێكارانی به‌شی فه‌ننی شیركه‌ت واحیدی ئۆتوبووسڕانی، ٨ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌بوایه خانه‌نشین بكرایه‌ن، به‌ڵام شاره‌داریی و شیركه‌تی واحید هیشتا حه‌قی ٤ له‌سه‌دی كاره سه‌خت و زیانباره‌كانی ئه‌وانی به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه و موسته‌مه‌ڕی خانه‌نشین كراوانیش دیاری نه‌كراوه. ده‌شڵێن: هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌بابه‌ت سه‌نه‌واتی كۆتایی كار له لایه‌ن ئه‌م شیركه‌ته‌وه پێیان نه‌دراوه و هیچ به‌رپرسێكیش هه‌تا ئێستا وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.