كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی سیمانی “دۆرود” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ر‌كرانی خۆیان و هاوكاره‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی كاری ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌ك مانگ به‌سه‌ر كۆبووه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه كه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون تێپه‌ڕده‌بێ و به‌وته‌ی خودی كرێكاران، هیچ كاربه‌ده‌ستێك له شارستانی دۆرود سه‌ر به ئۆستانی لورستان نه‌ماوه كه له‌به‌رامبه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ست نه‌ده‌نه كۆبوونه‌وه. له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، كرێكاران له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ژێر گوشاردان.