كرێكارانی كارخانه‌ی ڕووناك داروی ساوه له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی كاوه له ناڕه‌زایه‌تیی به شه‌پۆلی نوێی ده‌ركرانه‌كان له‌م كارخانه‌یه، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ساوه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌ڕێكه‌وتی ١٦ی خاكه‌لێوه ٦٠ تا ٧٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی داروسازیی “ڕووناك دار‌و” هه‌ڵكه‌وتوو له شاری سه‌نعه‌تی ساوه كه پێشینه‌ی ٥ ساڵ كاریان هه‌یه به‌هۆكاری نادیار له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ده‌شڵێن: له‌مانگی گوڵانیش ژماره‌یه‌كی دیكه له كرێكاران له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ندێ له‌م كرێكارانه ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م شیركه‌ته فرۆشی باشی بووه، به‌ڵام كارفه‌رما به بیانووی بێ توانایی له دابین كردنی مه‌واد به‌هۆی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان و كێشه‌وگرفته‌كانی سه‌ر ڕێگای هاورده‌كردن، هه‌ستاوه به ده‌ركردنی كرێكاران.