كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “تاران بێتۆن” له ناڕه‌زایه‌تیی به بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م شیركه‌ته بۆ ڕاگوێزرانی شوێنی كاره‌كه‌یان بۆ شارستانی ئابییه‌ك” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شیركه‌تی تاران بێتۆن كه سه‌ر به شیركه‌ته‌كانی “هێلدینگ سیمان ته‌ئمین”ه، وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ئه‌م شیركه‌ته ژێرمه‌جمووعه‌ی شیركه‌ته‌كانی سیمانی فارس و خوزستانه ده‌ڵێن: ئه‌م شیركه‌ته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه سه‌ر به شیركه‌ته‌كانی “هێلدینگ سیمان ته‌ئمین”ه، سه‌ر به شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعیشه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به هێنانه‌وه‌ی ئه‌م بیانووه كه چالاكییه‌كانی شیركه‌ت ئه‌و قازانجه‌ی كه شیركه‌ت ده‌بێ بی بێت نییه‌تی، به‌نیازن ئه‌م كارخانه‌یه ته‌عتیل كه‌ن و كرێكاران بۆ ئیدامه‌ی چالاكییه‌كانیان بنێرن بۆ كارخانه‌ی سیمانی ئابییه‌ك.