ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی دزفول له ناڕه‌زایه‌یی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی سه‌روه‌ختی موتاڵباته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند، كه ماوه‌ی چوار مانگه حهقدهستهكایان په‌رداخت نه‌كراوه و زۆربه‌یان پێشینه‌ی كاری زیاتر له ١٥ ساڵیان هه‌یه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه حه‌قده‌ستێك كه پێیان ده‌درێ له نێوان یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ تا یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار تمه‌نه كه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی دابین كردنی بژێوی ژیانیان نییه. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه، له ڕۆژدا ٨سه‌عات كار ده‌كه‌ن به‌ڵام ته‌نیا حه‌قده‌ستی ٤ سه‌عاتیان پێ ده‌درێ. ئه‌م كرێكارانه هه‌روه‌ها خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شاره‌داریی بوون.