کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارگه‌ی “لاستیك بارز”ی سنه‌

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارگه‌ی لاستیك بارزی سنه‌1

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارگه‌ی لاستیك بارزی سنه‌1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرەڕای مەترسی بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆڕۆنا، کارگەی “لاستیکی بارز” کاری ڕۆژانەی خۆی ڕاناگرێت و ئەمەش ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەو کارگەی لێکەوتۆتەوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کارگەی لاستیک دروست کردنی بارز لە شاری سنە سەرەڕای داواکاری کرێکارەکانی بۆ داخستنی کارگەکە لە مەترسی تووشبوون بە کۆرۆنا کاری ڕۆژانەی خۆی ڕاناگرێ.
جێی ئاماژەیە، لەم کارگەیە ڕۆژانە نزیکەی ۲۰ هەزار تەگەری ماشین دروست دەکرێ و بەرپرسانی نایانهەوێ کاری کرێکارەکان ڕابگرن. ئەمە لە حاڵێکدایە لەگەڵ بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا لە شاره‌كانی ئێران و کوردستان، بەشی زۆری کارگەکان، دوکان و بازاڕەکان کارەکانیان ڕاگیراوە و داواش لە خەڵک کراوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بۆ ئەوەی بتوانن پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ئه‌م ویرووسه‌ بکەن، بەڵام لە هێندێک شوێن بەرپرسەکان تەنیا لە خەمی ماڵ و داهاتی خۆیاندان و پاراستنی گیانی خەڵکیان بە لاوە گرینگ نییە.