كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شیركه‌ت له ئه‌هواز ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕی ٣ تا ٦ مانگ حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه و هه‌روه‌ها مه‌زایای هه‌زار و ٨٠٠ كرێكاری شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی خوزستان هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌ر دیارده‌یه‌ك و قه‌یرانێكی سرووشتی ده‌بێته بیانوو بۆ ئه‌وه‌یكه كاربه‌ده‌ستانی شیركه‌ت خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ببوێرن.