كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه ٥ی كه‌ره‌ج ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له حه‌ساریی شاره‌داریی، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، شاره‌داریی هێشتا جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵیانی په‌رداخت نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان به‌ر له هاتنی ساڵی نوێ بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.