
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەشەممە، کرێکارانی شارەداریی سەقز، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین لەئاست دواکەوتنی زێده كارییه‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
کرێکارانی به‌شی خاوێنکردنەوەی شارەداریی سەقز، سەرەڕای پێنەدانی بڕی ١ مانگ و دواکەوتنی زێده‌كاری حەوت مانگیان لە سەروبەندی هاتنی نەورۆز، نیگەرانن. بە وتەی ناڕازییان، بەهۆی خراپیی بارودۆخی ئابووریی شارەداریی سەقز، ئەگەری په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی ئەو ٨ مانگەیان زۆرە.پێشتریش کرێکارانی ئاگرکوژێنەوە و شارسازیی سەقز، بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.
