کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی كرماشان

133g

یکشنبه – ۲ تیر – ۱۳۹۸ , 23 – 06 – 2019

133g
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ڕۆژمۆزدی شاره‌داریی كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ناڕازیی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ناوچه‌ی ٧ی ئه‌مشاره‌، له‌ئاست نه‌بوونی مۆدیرییه‌ت و په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٥ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌ وته‌ی ناڕازییان، شاره‌داریی جگه‌ له‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ٥ مانگیشه‌ كه‌ حه‌قی بیمه‌كانیانی به‌ ڕێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و ئێستا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی درێژ كردنه‌وه‌ ماوه‌ی ده‌فته‌رچه‌كانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌.