به پێی ڕاپۆرتهكان، بەشێک لە کرێکارانی کارگەی سیمانی تاسڵوجە به بهڕێوهبردنی كۆبوونهوهیهك ڕێگای سەرەکی هاتوچۆی بارهەڵگرەکانی کارگەکەیان داخست.
ئەم کرێکارانە كه ژمارەیان نزیكهی ٥٠ كهس دهبێ و سەرجەمیان دانیشتوی گوندی چەقژنن، دەڵێن، پێیان وتراوە گرێبەستەکەتان بەتاڵ کراوەتەوە و مافی کارکردنتان نییە لێرە. ئاماژەیان بەوەش كردووه، زیاتر لە شەش ساڵە لەو کارگەیە کار دەکەن، بەڵام تا ئێستا بیمەی کۆمەڵایەتیان بۆ دابین نەکراوە.