کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كاسبكاران له‌ شاری سلێمانی

11 1

11 1

ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپه‌ڕ، بەشێک لە کاسبکارانی سلێمانی لەبەردەم یەکێک لە مۆڵە گەورەکانی ئه‌مشاره‌ بەمەبەستی کەمکردنەوەی کرێ دوکانەکانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەشێک لە کاسبکارانی سلێمانی کە لە یەکێک لە گەورەترین مۆڵەکانی سەنتەری شارەکە دوکانیان بەکرێ گرتووە، داوای کەمکردنەوەی کرێکانیان لە خاوەن مۆڵەکە دەکەن، دەشڵێن “ئێمە ناتوانین کرێی ماوەی کەرەنتین دابین بکەین. بەشێک لەو کاسبکارانە ئاماژەیان بەوەکرد، بەهۆی ئەم بارودۆخە ئابوریەی هاتووەتە ئاراوە، هەندێک لە دوکاندارەکان دوکانەکانیان چۆڵکردووە، لەبەرئەوەی کرێی مانگانەیان پێدابین نەکراوە. ئەوەشیان خستەڕوو، “ئەگەر خاوەنی مۆڵەکە چاوپۆشی لە دوو مانگ کرێی دوکاندارەکان نەکات ئەوا دوکانەکان دادەخەین و کار ناکەین.