کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی له‌ چه‌ند شاری هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زڵوه‌ر، کارمەندانی تەندرووستی ھەریەک لە شارەکانی سەیدسادق، پێنجوێن، شارەزوور، پیرەمەگروون ، دوکان  و ڕانیە بەھۆی بڕینی دەرماڵەی جوگرافی و دانەمەزراندنی خۆبەخشانی کەرتی تەندرووستی، كۆبوونەوە.

کارمەندانی کەرتی تەندرووستی ئەو شارانە لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا رایانگەیاند، “ماوەی چەند ساڵێکە کارمەندانی خۆبەخش لەسەر ئەرکی خۆیان کەم و کورتی نەخۆشخانەکانیان پڕکردووەتەوە، داواکارین کارمەندە خۆبەخشەکان دابمەزرێندرێن”. جێگه‌ی ئاماژیه‌، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەگەر بە زوویی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت وەڵامیان نەدەنەوە لە سەرجەم ناوەند و بنکە تەندرووستییەکاندا مانگرتنی تەواوەتی ڕادەگەینن.