كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئیداره‌كانی شارستانی نیشابوور ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی موتاڵباتی ١٠ ساڵی ڕابردوویان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتیی ڕێگاوبان و شارسازیی ئه‌مشارستانه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان كه ژماره‌یان ٦٠ كه‌س ده‌بوو ڕایانگه‌یاندووه موتاڵباته‌كه‌یان به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردووا شاره‌كه‌ی خۆیان جێهێشتووه و به پێی په‌سه‌ندكراوی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆیان له گه‌وره شاره‌كانه‌وه گوازتووه‌ته‌وه بۆ شاره چكۆڵه‌كانی دیكه، پارچه زه‌وییه‌ك پێیان ده‌درێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا و پاش تێپه‌ڕبوونی ١٠ ساڵ هێشتا، هیچ هه‌نگاوێك به‌م ئاڕاسته‌ییه هه‌ڵنه‌گیراوه. ناڕازییان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان ڕانه‌گه‌ن، تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.