كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی “دوكتور سپیر” له تاران ڕۆژی شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٤ مانگ له حقووقه‌كانیان و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شوغڵیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده ده‌رمانییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، دواخرانی ٤ مانگ له حقووقه‌كانیان له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا، كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان، ١٢ كه‌س له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه. ناڕازییان سه‌ره‌ڕای خواستی په‌رداخت كردنی حقووقه‌كانیان، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ٦٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون. شایانی باسه، ئه‌م ٦٠ كه‌سه له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.