ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندان و خانه‌نشین كراوانی موخابه‌رات له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی “ئێرتباتات” ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، گرنیگترین خواستی ناڕازیان به‌كردوه‌ده‌رهاتنی گشت به‌نده‌كانی ئایین نامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به دامه‌زراندنه كه له ساڵی ٨٩دا له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ڕانی موخابه‌راته‌وه په‌سند كراوه. شایانی باسه، به پێی ئه‌و ئایین نامه‌یه، هه‌موو ئه‌و حقووق مه‌زایایه‌ی كه خاوه‌نكاری ده‌وڵه‌تی به كارمه‌ندانی ده‌دات، پێویسته له لایه‌ن خاوه‌نكاری به‌شی خسووسیشه‌وه په‌رداخت بكرێ.