كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئۆرژانسی دزفول، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، به ویستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كارمه‌ندانه كه ژماره‌یان ٣٥ كه‌س ده‌بێ له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ له حقووقه‌كانیان، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركرابوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: داوا ده‌كه‌ن كه له‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئێستادا و له‌كاتێكدا كه قه‌یرانی كۆرۆنا له خوزستان جیدییه و ئه‌ركی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن قورستره، هاوكاره‌كانیان بێكار نه‌كرێن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كار.