کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی

تجمع اعتراضی آموزش‌دهندگان نهضت سوادآموزی 1

تجمع اعتراضی آموزش‌دهندگان نهضت سوادآموزی 1

به‌ سه‌دان كه‌س له‌ فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌ چوون بۆ تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئازموونی دامه‌زراندنی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانن، ده‌ڵێن: له‌ پاره‌كه‌وه‌ داوایان لێ كراوه‌ كه‌ بۆ ئیدامه‌ كاری له‌ ئازموونی زانكۆی فه‌رهه‌نگیان به‌شداری به‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر له‌م ئازموونه‌دا به‌شداری نه‌كه‌ن، ده‌بێ كۆتایی به‌ هاوكاریان له‌گه‌ڵ ئاموزش و په‌روه‌رش بێنن. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه‌: خوازیاری نه‌مانی هه‌ڵاواردن له‌نێوان ئه‌وان و گرووپه‌كانی دیكه‌ی مۆعه‌لیمان، له‌وانه‌ مۆره‌بیانی پێش ده‌بێستانی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌ی سه‌رباز مۆعه‌لیم كار ده‌كه‌ن بوون. شایانی باسه‌، پێشتریش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم و ناوه‌نده‌كانی جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.