
كۆمه‌ڵێك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئامووزی شاری سنه ڕۆژی سێشه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی حقووقه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵك له مه‌جلیس، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بوون. له‌م پێوه‌نده‌دا، یه‌كێك له ناڕازییان ڕایگه‌یاند، فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووری له بارودۆخێكدا كه مه‌دره‌سه‌كان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا ته‌عتیل كراون، خوازیاری په‌رداختی سه‌رجه‌م حقووق و هه‌روه‌ها گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیانن.
