كۆمه‌ڵێك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی له شار و ئۆستانه جۆراوجۆره‌كانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی گوڵان، له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس له تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئازموونی دامه‌زراندن بوون و ڕایانگه‌یاندووه كه نابێ له نێوان كه‌سانێكی دیكه كه خوازیاری چوون بۆ زانكۆی فه‌رهه‌نگیانن، هه‌ڵاواردن هه‌بێ. ده‌شڵێن: له حاڵێكدا كه فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه‌ن و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیان به شێوه‌ی حه‌قولته‌دریسی له مه‌دره‌سه‌كانی كار ده‌كه‌ن، نابێ نیگه‌رانی ئه‌م ئازموونه بن.