کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیر تاكسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیر تاكسییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشێک لە شۆفێرانی نێوان هەولێر و شارەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و داوا دەکەن، رێگەی نێوان “هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و بەغدا” بکرێتەوە.

ئەم شۆفێرانە كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: نزیکەی چوار مانگە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانەوە بێکار بوون و داوا دەکەن، وەک چۆن رێگەی نێوان بەغدا سلێمانی کراوه‌ته‌وه‌، بەو شێوەیە رێگەی هەولێریش بکرێتەوە.