
كۆمه‌ڵێك له شۆفیرانی سازمانی ئۆتوبووسڕانی ناوشاریی و خاوه‌ن ئۆتوبووسه‌كانی به‌شی خسووسی شاری قۆم، ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌رامبه‌ر بینای سازمانی ئۆتوبووسڕانی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌تا ئێستا نه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانی كراون و نه حه‌قی بیمه‌ی بێكاریشیان پێ دراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، نزیكه‌ی ٥٣٠ ئۆتوبووس له شاری قۆم چالاكی ده‌كات كه نیوه‌یان سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌تن و سه‌رچاوه‌ی داهاتیان به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه به ڕاده‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه.
