ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له شۆفیری ناوگانی ئۆتوبووسڕانی شارستانی مێهران، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان، له‌به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گواستنه‌وه و پایانه‌ی ئۆستانه‌ی ئیلام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له شۆفیری ناوگانی ئۆتوبووسڕانی شارستانی مێهران دوو مانگه كه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. شۆفیرانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه كه له‌سه‌ری نووسرابوو “بگه‌ن به هاوارمان” له دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه.