ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له شوفێره‌كانی سرویسی گواستنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كانی گه‌چساران له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت كردنی حه‌قی ئه‌ندام بوونیان به سازمانی تاكسیرانی و ئۆتووبوسرانی كۆبوونه‌وه.
شوفێره‌كان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره، له ئاست په‌رداخت كردنی بڕی ٢٤٠ هه‌زار تمه‌ن به سازمانی تاكسیرانی و ئۆتووبوسرانی به مه‌به‌ستی حه‌قی ئه‌ندام بوون ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شوفێره‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه له ساڵدا ٨ مانگ كار ده‌كه‌ن و ئه‌م پاره‌یه زه‌خت ده‌خاته سه‌ر بژێوی ژیانیان.