“دوناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه له حاڵێكدا سه‌ردانی شاره‌كانی “دیتوون و ئێڵ پاسۆ”ی كرد كه ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له‌م دووشاره له‌ئاست لێدوانی “ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی” ناوبراو و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی بۆ پشتیوانی له كڕین و فرۆشتنی چه‌ك ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌ران ترامپیان به‌وه تاوانبار ده‌كرد كه لێدوانه‌كانی بووه‌ته هۆی هه‌ڵخرانی هه‌ستی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه ناچن به پێشوازی ترامپه‌وه، چونكه ترامپ كۆچی لاتین ته‌باره‌كان به نامرۆییی ناوبردووه و بووه‌ته هۆی هه‌ستانی ڕق و تووڕه‌یی قوڵی سپی پێسته‌كان له‌دژی ڕه‌نگین پێسته‌كان و له ئه‌نجامیدا ئه‌م كوشتاره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ترامپ به‌مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی قوربانییانی ئه‌م هێرشانه سه‌فه‌ری كردووه بۆ ئه‌م دووشاره. شایانی باسه، ڕۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست له ڕاپۆرتێكیدا ڕایگه‌یاندووه كه برینداربووانی ئه‌م هێرشانه ئاماده نه‌بوون كه ترامپ ببینن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له هێرشی چه‌كدارانه بۆ سه‌ر شاری ئێڵ پاسۆی تێگزاس لانیكه‌م ٢٢ كه‌س و هه‌روه‌ها له هێرشێكی دیكه بۆ سه‌ر شاری دیتوون له ئه‌یاله‌تی ئۆهایۆ لانیكه‌م ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.