زه‌عفه‌رانكارانی تۆربه‌ت حه‌یده‌ریه له ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، ڕۆژی چواره‌شه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان له ناڕه‌زایه‌تی به یه‌كلانه‌كرانه‌وه‌ی حیسابه‌كانیان له لایه‌ن سازمانی ته‌عاونی رووستایی، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، نزیك به ٧ مانگه كه ده‌وڵه‌ت زه‌عفه‌ران له جووتیاران وه‌رده‌گرێ به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ پاره‌یه‌كی پێ نه‌داون و ئه‌گه‌ر پێشیدابن، نیوه‌ی بڕه پاره‌یه‌ی له حیسابه‌كانیان كردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی چه‌ندین ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی جاری پێشوو، هێستا هیچ هه‌وڵێكی جیدی له لایه‌ن ئۆرگانه ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی زه‌عفه‌رانكاران نه‌دراوه.