كۆمه‌ڵێك له زه‌عفه‌ران كارانی تۆربه‌ت حه‌یده‌رییه له ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی پاره‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له لایه‌ن سازامانی ته‌عاونی ڕووستایی، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، كڕینی زه‌عفه‌ران به ئامانجی پێش‌گرتن به كه‌م كردنه‌وه‌ی قیمه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه، له ڕێكه‌وتی ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری پێراره‌كه‌وه تا ڕێكه‌وتی ٣٠ی سه‌رماوه‌زی هه‌مان ساڵ، له هه‌شت ناوه‌ندی كڕینی ته‌عاون ڕووستایی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ده‌ستی پێكردووه و به‌م پێیه، به چوار جۆری جیاواز له‌وانه، “پووشاڵی مه‌عموولی، پووشاڵی مه‌رغوب، شبه نگین و نگین” له جووتیاران كڕدراوه و په‌رداختی پاره‌كانیان به پێی ئه‌و كۆنتڕۆڵه‌یه كه له لایه‌ن ئیداره‌ی ته‌عاونی ڕووستاییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به دوای تێپه‌ڕبوونی ٦ مانگ، پاره‌ی كۆمه‌ڵێك له‌م زه‌عفه‌ران كارانه په‌رداخت نه‌كراوه.