کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی زه‌ره‌مه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن له‌ تاران

169g

169g

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پوشپه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ زه‌ره‌رمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كاسپییه‌ن له‌ شاری تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ تاڵان بردنی داراییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.
زه‌ره‌رمه‌ندان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دادسه‌رای جه‌رائمی پوڵی و بانكی له‌مشاره‌، له‌ ڕێگه‌ی به‌دسته‌وه‌گرتنی چه‌ندین پلاكارد و هه‌روه‌ها به‌ وتنی چه‌ندین دروشم له‌ ئاست به‌ تاڵان بردنی داراییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و هه‌روها خوازیاری دادگایی كردنی “وه‌لی الله‌ سیف” سه‌روكی گشتی پێشووی بانكی ناوه‌ندی بوون.