ژماره‌یه‌كی به‌رین له ناڕازیانی بێرمه‌یی، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به كودتای ئه‌رته‌شی میانمار له تۆكیۆ ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ناڕازیان له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆبوونه‌وه و داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد كه كرده‌وه‌ی ئه‌رته‌شی میانمار لێبڕاوانه مه‌حكووم بكه‌ن. له درێژه‌ی كاردانه‌وه نیسبه‌ت به‌م كودتایه، ڕێبه‌رانی ڕۆژئاواش، كودتای ئه‌رته‌شی میانماریان دژبه ده‌وڵه‌تی “ئانگ سان سوچی” مه‌حكووم كرد و سه‌دان هه‌زار كه‌س له لایه‌نگرانی ناوبراو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له ئاست ئه‌م كرده‌وه‌ی ئه‌رته‌شی میانمار ده‌ربڕی. شایانی باسه، میانمار، به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه شایه‌دی كودتای ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته بوو كه تێیدا “ئانگ سان سوچی” ، ڕێبه‌ری غه‌یره نیزامیی ئه‌م وڵاته، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.