چهارشنبه – ۱۲ تیر – ۱۳۹۸ , 03 – 07 – 2019
كۆمه‌ڵێك له ژنان و هه‌ڵسووڕاوانی مافه‌كانی ژن له شاری “رۆبات”ی پێتەختی مه‌راكێش کۆبوونەوە و خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی پارلەمان بە یاسای لەباربردنی كۆرپه‌ڵه بوون و ژنان لە لەبارچوونی هەڕەمەکی و نادروست بپارێزێت.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، پارلەمانی “مه‌راكێش” داواکاری ئەو چالاكانه‌ی وەرگرتووە و به‌نیازه کار لەسەر ئەو یاسایە بکات و له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه، له‌باربردنی جنین لە حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی، نەخۆشییە دەروونییەکان رێگەپێدراو دەبێت. شایانی باسه، بەپێی توێژینەوەیەکی دەستەی پلاندانانی خێزان لە مه‌راكێش، ساڵانە لەم وڵاته ٨٠ هەزار حاڵەتی لەباربردنی منداڵ تۆماردەکرێن کە بەشێکیان بە نایاسایی ئەو کارە دەکەن و بەهۆیەوە سزای تووند وەردەگرن.