به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له دووكاندارانی كرێ نشینی سه‌نایعی ده‌ستی ئیداره‌ی گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی ئۆستانی هۆرمۆزگان جێگیر له په‌رستگه‌ی هێندووه‌كان، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه‌رسته‌كان و وه‌سائیله‌كانی ئه‌م دووكاندارانه به‌هۆی ستاندارد نه‌بوون و نائه‌من بوونی شوێنی كاره‌كه‌یان، له‌ناو ئاگردا سووتا و به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه ئه‌م شوێنه بیمه نه‌كرابوو، هیچ لایه‌نێك وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه. شایانی باسه، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌م ڕووداو بوون.