كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی خۆره‌مشار، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی گوزه‌رانیان به‌هۆی ڕاده‌ست نه‌كرانی دووكانه‌كانیان له بازاڕی “ئیمام عه‌لی” ئه‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ندێ له دووكانه‌كانی بازاڕی “ئیمام عه‌لی” ئه‌مشاره‌یان كڕیوه و پاره‌كه‌یان به ته‌واوی په‌رداخت كردووه و بڕیار بوو ئه‌م دووكانانه مانگی گه‌لاوێژی پاره‌كه ڕاده‌ستی ده‌ستفرۆشان بكرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه دووكانه‌كانیانی ڕاده‌ست نه‌كردووه و داوای پووڵی زیاتری له ده‌ستفرۆشان كردووه. ده‌شڵێن: بازاڕی “ئیمام عه‌لی” خۆره‌مشار له پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی سازماندانی ده‌ستفرۆشان كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا به‌هۆی ناهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان شاره‌داری ئه‌وكات و په‌یمانكار، ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌روا ماوه‌ته‌وه و ده‌ستفرۆشان له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.