ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له ده‌ستفرۆشه‌كانی نه‌وشار له به‌رامبه‌ر بینای شۆرای ئه‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ده‌ستفرۆشانه له ئاست كۆكردنه‌وه‌ی بارگه و بنه‌ی ده‌سفرۆشی كردن و بیلاته‌كیفی شوغڵیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، ناڕازیان به وتنه‌ی درووشم، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها، ده‌ستفرۆشان، له‌م كۆبوونه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند كه هه‌تا گه‌یشتن به هه‌موو خواسته‌كانیان، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان درێژه پێده‌ده‌ن.