کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ستفرۆشانی خۆی

تجمع اعتراضی دستفروشان در خوی2

تجمع اعتراضی دستفروشان در خوی2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، ده‌ستفرۆشانی شاری خۆی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌بوونی شوێنێكی دیاری كراو به‌ كه‌سب و كار، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌یدانی ته‌ڕه‌باری ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری دیاری كردنی شوێنكی گونجاو بۆ ده‌ستفرۆشان بوون.

به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌ شارستانی خۆی كه‌ ژماره‌ی تووشبوان به‌ ویرووسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٠١ كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ هه‌تا ئێستا ٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هێشتا شاره‌داریی ئه‌مشاره‌، ته‌نیا شه‌قامه‌كانی به‌ مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه‌ خاوێن كردووه‌ته‌وه‌ و شوێنه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك، وێستگه‌ی ئۆتوبووسه‌كان و شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان پاك نه‌كراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ئامارێكی زۆری له‌ تووشبون و گیان له‌ده‌ستدانی له‌مشاره‌ تۆمار كردووه‌.