كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی شاری سنه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شه‌قامی “فێردوسی و مه‌یدانی ئازاد”ی ئه‌مشاره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ده‌ستفرۆشانه ڕۆژی شه‌ممه‌ش له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو. شایانی باسه، ده‌ستفرۆشانی ناڕازیی هۆكاری ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان بۆ پێشگرتنی شاره‌داریی به درێژه‌ی كاره‌كه‌یان له شه‌قامی فێردوسی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.