به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشه‌كانی شه‌قامی “وه‌لیعه‌سر” له شاری تاران له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێگری له ده‌ستفرۆشی، له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ناحییه‌ی ١ی ناوچه‌ی ١١، ده‌ستییان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌شداربووان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، له ئاست ڕێگری له پیشه‌ی ده‌ستفرۆشی له لایه‌ن مه‌ئمورانی شاره‌دارییه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه كه زۆربه‌یان ده‌ستفرۆشانی شه‌قامی وه‌لیعه‌سر بوون خوازیاری ڕێگه‌دانی ده‌ستفرۆشی و دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كاره‌كه‌یان بوون. هاوكات ڕۆژی سێشه‌ممه، ده‌ستفرۆشانی بازاری شاری ته‌ورێزیش له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێگرییه‌كانی شاره‌داری، له ده‌روازه‌ی بازاری گه‌وره ده‌ستییان دایه كۆبوونه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ی زۆربه‌ی ئه‌م ده‌ستفرۆشانه، پێشتر تێكنیسیهن و كرێكاری كارخانه‌كانی ته‌ورێز بوون كه به‌هۆی قه‌یرانی به‌رهه‌مهێنان و داخرانی كارخانه‌كان بێكار بوون.