کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رچووانی زانكۆ له‌ شاری كه‌ركوك

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رچووانی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رچووانی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندان، بەشێک لە دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی  به‌ هەڵوەشاندنەوەى دامەزراندنیانن له به‌رامبه‌ر بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى لە شاری کەرکوک كۆبوونەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان ڕاگەیاند، “ئێمە بە مافى خۆمان دامەزراوین و ناومان هاتووەتەوە و بەپێى سیستمە نوێیەکەى دامەزراندن ئەولەوییەت لە قەزا و ناحییەکان وەرگیراوەتەوە و دراوەتە ناو شارى کەرکوک. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێشتر بە بڕیارێک بەشێک لە دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان وەک دامەزراو ناویان بڵاوکرایەوە و ئەوەش ناڕەزایەتى بەشێکى دیکە لە دەرچوانى لێکەوتەوە و داواى هەڵوەشانەوەى بڕیارەکەیان کرد.