کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رچووانی زانكۆ له‌ بابل

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رچووانی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رچووانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ سەدان كه‌س له‌ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی پارێزگای بابل، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دانه‌مه‌زراندنیان هاتنه‌ سەرشەقامه‌كان و خوازیاری دامەزراندنیان بوون.

بە وته‌ی ناڕازییان، لە دامەزراندندا هه‌ڵاواردن دەکرێت و تەنها ئەو كه‌سانه‌ دادەمەزرێن کە خزم و کەسیان لەنێو ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بێت و ده‌ستی ده‌ڕوات. خۆپیشاندەران داوایان لە حكومەتی عێراق كرد، دەرچوان لەسەر پێوانه‌ی هەمیشەیی دابمەزرێنێت و دیاردەكانی دامەزراندنی بێ بەرامبەر و كرێی رۆژانە بۆ دەرچوانی زانكۆكان لەنێو دامەزراوە حكومییەكان كۆتایی پێ بێنێت. هاوکات سوهەیلە عەباس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل له‌مباره‌وه‌ راگەیاند: ئەو خۆپیشاندەرانە لە بنەڕەتەوە فەرمانبەرن و بەكرێی رۆژانە كاردەكەن، داوا دەكەن لەسەر میلاكی هەمیشەیی دابمەزرێندرێن. ئەوانە لەسەر ئەو پرۆژانە كاریان كردووه كە بەهۆی قەیرانی دارایی راگیراون، بەڵام مانەوە و بێ بەرامبەر دەوامیان كردووه‌.