به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، دانیشتووانی ئاوایی ته‌وه‌كۆل ئابادی سه‌ربه شاری كرمان له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تع بوونی ئاوی خواردنه‌وه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و ڕێگای شاری “كۆهنووج” بۆ شارستانی “قه‌لعه گه‌نج”یان به‌ست.
به وته‌ی دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه، ئامانجی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و به‌ستنی ڕێگاكه، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه به كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار، كه به‌رده‌وام وێڕای واده و به‌ڵێنیی بێ ناوه‌رۆك نه‌یانتوانیوه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر كه‌ن. شایانی باسه، فه‌رمانداری شارستانی قه‌لعه گه‌نج وێڕای به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌ڵێنیان به دانیشتوانی ئه‌م ئاواییه داوه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی داهاتوودا گرفتی ئاوی خواردنه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.