دانیشتووانی ئاوایی “دۆب حۆردان”ی ئه‌هواز ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه له ناڕه‌زایه‌تیی به ١٥ ساڵ بێبه‌شبوونیان له ئاوی خواردنه‌وه، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ئه‌م ئاواییه ڕایانگه‌یاندووه، له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا خه‌ڵكی زیاتر له جاران پێویستیان به ڕه‌چاو كردنی مه‌سائیلی بێهداشتییه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌شیان نییه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه، له ئێستادا ناچارن بۆ دابین كردنی ئاوی پێویستیان چه‌ندین كیلومیتر ڕێگا بچن و له یه‌كێك له ناوچه‌كانی ئه‌هواز ئاوی جێی پێویستان دابین بكه‌ن.