به‌دوای هه‌ره‌سی شاخێك له ئاوایی “پیت سه‌را”ی سه‌وادكوه له ئۆستانی مازه‌نده‌ران، دانیشتووانی ئه‌م ئاواییه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی گیانیان، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی به‌ردێكی گه‌ور له‌سه‌ر ئه‌م شاخه‌وه، نزیكه‌ی ١٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون، ٢ ناوه‌ندی ئاژه‌ڵداری و هه‌روه‌ها پردێك ڕووخاون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م ئاواییه له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو و به‌رق به‌ره‌وڕوویه.