ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی گوندی “قه‌ڵا چه‌نعان” له ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی بێكاری له‌م ئۆستانه ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ئاست بێكاری، نه‌بوونی هه‌لی كار و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری ئابووری خه‌ڵك، له‌به‌رامبه‌ر ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی ژماره یه‌كی شیركه‌تی سه‌نایعی پۆڵای خوزستان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.