کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی ناوچه‌ی هێمه‌ت ئاباد له‌ مه‌شهه‌د

تجمع اعتراضی اهالی منطقه همت آباد مشهد

تجمع اعتراضی اهالی منطقه همت آباد مشهد

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی ناوچه‌ی هێمه‌ت ئابادی شاری مه‌شهه‌د له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوون و خاوێن نه‌بوونی ئاو، جاده‌ی سیمانی ناوچه‌ی ٣ی شاره‌داریی مه‌شهه‌دییان به‌ست.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی ناوچه‌ی هێمه‌ت ئاباد هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی ٣ی شاری مه‌شهه‌د له‌ ئاست قه‌تع بوونی ئاو، سووتانی كوولێر و ئامێره‌كانی پاڵاوتنی ئاو ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌. ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و نه‌بوونی ئاو، تووشی كێشه‌ی زۆر بوون و هاووڵاتییان به‌ تایبه‌ت منداڵان له‌ دۆخێكی ناله‌باردا ده‌ژین.