ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دانیشتووانی گوندی “ئۆمۆلته‌میر” له ئه‌هواز، ڕۆژی هه‌ینی ٦ی پووشپه‌ڕ، له‌ئاست پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خه‌ڵكی ناڕازیی كه چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌مبوونی ئاو به‌ره‌وڕوون، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی چه‌ند دارێكیان ئاگر تێبه‌ردا و به‌هۆیه‌وه جاده‌ی ئه‌هواز ـــ خۆڕه‌م شاریان به‌ست و پێشیان به‌هاتووچۆی ماشێنه‌كان گرت. شایانی باسه، به سه‌دان ئاوایی له ئۆستانی خوزستان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی بێ ئاوی به‌ره‌وڕووه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه كوالێتی ناستانداردی ئاوی خواردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌م ئۆستانه له‌وانه، ئه‌هواز، ئابادان و خۆڕه‌مشار، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.