
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای كوژرانی دوو هاووڵاتیی به‌لووچ له به‌نده‌ر كۆلاهی هۆرمۆزگان به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ڕژیم، دانیشتووانی ئه‌م به‌نده‌ره ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به كوژرانی ئه‌م دوو لاوه له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی میناب و چه‌ند شوێنی دیكه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مه‌ئموورانی ڕژیم به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌م دوو هاووڵاتییه كه بۆ دابین كردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان له كاری كڕین و فرۆشتنی سووته‌مه‌نی كردبوو، كوشتووه و هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو كه دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، جه‌ماوه‌ری ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری سزادانی دهستوپێوهندهكانی ئه‌م جه‌نایه‌ته بوون.
